عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە وتارێكدا لەمیانی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان رایگەیاند، كردنەوەی ئەو جۆرە مۆزەخانانە گرنگن بۆ وەرگرتنی وانە لە مێژووی ئەو سەركردانەی وەكو مەلا مستەفا بارزانی كاریگەریی گەورەیان لەسەر گەلی و نیشتمان هەبووە.
عەمار حەكیم لە وتارەكەیدا بەبۆنەی كردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، رایگەیاند:زۆر دڵخۆشم كە ئەمڕۆ لێرەم لەناو هاوڕێكانم لە هەرێمی كوردستانی خۆشەویست بۆ یادكردنەوەی لە سەركردە گەورەكانی گەلی كوردستان و عێراق مەلا مستەفا بارزانی، كە كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر رێڕەوی مێژووی گەلەكەمان، بۆیە پیرۆزبایی لە دامەزرێنەرانی ئەو مۆزەخانە گرنگە دەكەین، بەتایبەتی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ ئەم دەستكەوتە گرنگە نیشتمانییە، كە یارمەتی نەوەكانی داهاتوو دەدات بۆ ئەوەی ئاشنابن بە مێژووی خۆیان، یادی ئەو كەسانە بكەنەوە كە كاریگەریان لەسەر گەلەكەیان هەبووە
هەروەها گوتیشی: كردنەوەی ئەو جۆرە مۆزەخانانە دەبێتە وانەیەك لە رابردوو بە هەموو هەڵوێستەكان و هەلەكانەوە، كە یارمەتی گەلەكانمان دەدات كە دیدگایەكی جیاوازیان هەبێت لە بەرەو پێشبردنی وڵاتەكەمان، بەتایبەتی مێژووی ئەوانەی وەكو مەلا مستەفا بارزانی كە كاریگەری گەورەیان هەبووە لەسەر گەل و نیشتمانەكەی هەبووە، هەروەها كۆمەڵێك دەستكەوتی گرنگی هەبووە، بۆیە دەبێ سوودیان لێوەربگرین بۆ ئەوەی شارستانییەتمان پێ بەهێز بكەین.
عەمار حەكیم: دەبێ سوود لە دەستكەوتەكانی مستەفا بارزانی وەرگرین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.