وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نووسراوێكی ئاراسته‌ی گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كرد سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی دیاریكردنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی.
له خاڵی یه‌كه‌می نووسراوكه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه كه سێ قوتابی یه‌كه‌مكانی هه‌ر لقێك له لقه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی (زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی) له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆ نمره‌ی به‌ده‌ستهاتوو له خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كاندا ده‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ی قوتابییه‌كه ساڵی یه‌كه‌می خوێندنی بێت.
له خاڵێكی تردا هاتووه ئه‌گه‌ر كۆ نمره‌ی دوو قوتابی یه‌كسان بوو، ئه‌وا ناوه‌كانیان به‌پێی ریزبه‌ندی پیته‌كانی ئه‌لف و بێی كوردی راده‌گه‌یه‌نرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه كه بۆ لقی زانستی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ته‌نیا كۆنمره‌ی بابه‌ته‌كانی (كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، بیركاری، فیزیا، كیمیا و زینده‌وه‌رزانی) هه‌ژمار ده‌كرێت.
بۆ لقی وێژه‌ییش كۆنمره‌ی بابه‌ته‌كانی (كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، بیركاری، مێژوو، جوگرافیا و ئابووری) هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه سه‌باره‌ت به ریزبه‌ندی سێ یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.