Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:54

تیروپشكی یارییه‌كانی جامی ئاسیا به‌ڕێوه‌چوو.. عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مه‌

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ شاری دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ تیروپشكی یارییه‌كانی جامی ئاسیای 2023 به‌ڕێوه‌چوو كه‌ وڵاتی قه‌ته‌ڕ مێوانداری ده‌كات.

له‌ ڕێوڕه‌سمی ئه‌نجامدانی تیروپشكه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ گیانی ئینڤانتینۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی و شێخ سه‌لمان بن ئیبراهیم سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا و زۆرێك له‌ به‌رپرسان و ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه‌:-

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م / قه‌ته‌ڕ – چین – تاجیكستان – لبنان.

كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م / ئوستڕالیا – ئۆزبه‌كستان – سووریا – هیندستان.

كۆمه‌ڵه‌ی سێشه‌م / ئیران – ئیماڕات – هۆنگ كۆنگ – فه‌ڵه‌ستین.

كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م / ژاپۆن – ئه‌ندۆنیسیا – عێراق – ڤێتنام.

كۆمه‌ڵه‌ی پێنجشه‌م / كۆریای باشوور – مالیزیا – ئوردن – به‌حرێن.

كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م / سعوودییه‌ - تایلاند – قیرغستان – عومان.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.