دادگه‌ی باڵای پاكستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فه‌رمانی به ده‌زگای دژه تیرۆری وڵاته‌كه‌ی كرد ده‌ستبه‌جێ عو‌مڕان خان سه‌رۆكی پێشووی پاكستان ئازاد بكات.
عو‌مڕان خان سه‌رۆكی پێشووی پاكستان پێرێ سێشه‌م به تۆمه‌تی ساخته‌كاری و گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه‌تیرۆره‌وه ده‌ستگیر كرا، ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی ناڕه‌زایی و توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری وڵاتی پاكستان لێ كه‌وته‌وه.
دادگه‌ی باڵای پاكستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی عو‌مڕان خانی به پووچه‌ڵ و بێ بنه‌ما هه‌ژمار كرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ چوارشه‌م عو‌مڕان خان چووبووه به‌رده‌م دادگه‌ی باڵا و سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ئاراسته‌ی كرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.