Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:42

ئارایشتگایه‌كی ئافره‌تان به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندان سه‌رپێچی داخرا

کوردستان TV
100%

قایمقامییه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئارایشتگایه‌كی ئافره‌تانی به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندان سه‌رپێچی داخست.

قایمقامییه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به ‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به ‌گشتی و مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی ئارایشتگای (نیل بیووتی)یان له‌ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین داخست.

ڕاشیگه‌یاند: ئارایشتگه‌ی ناوبراو جگه‌ له‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كان، مۆڵه‌تی ته‌ندروستی و قایمقامییه‌تیشیان نه‌بوو، هه‌روه‌ها كارمه‌نده‌كانیشیان كارتی ته‌ندروستیان نه‌بوو‌، كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه.

قایمقامییه‌تی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ مۆڵەت بنەمای کارکردنە بۆ ھەر پیشەیەک کە لە شوێنێکدا ئەنجام بدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت کاری تێدا بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.