ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م قایمقامی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپ 3 به‌نزینخانه‌یان له شاری هه‌ولێر داخستووه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له رۆژی 6/5 تا 11/5 پشكنین بۆ 44 وێستگه‌ی به‌نزین (به‌نزینخانه) له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆی ئه‌و 44 به‌نزینخانه، سێ به‌نزینخانه بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکان داخران.
قایمقامی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به ناوی به‌نزینخانه‌كانیش دا كه بریتین له:-
- وێستگەی سەیداوە
- وێستگەی کۆك
- وێستگەی سوپەر تەیراوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.