Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:11

شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ كه‌ركووك ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س بریندار بوون.

هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ شاری كه‌ركووك پێی ڕاگه‌یاندین: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ گوندی قه‌ره‌لوو له‌ سنووری شارۆچكه‌ی له‌یلان له‌ خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركووك له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ كێشه‌ دروست بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: كێشه‌كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی و زار بووه‌ و هه‌ردوولای شه‌ڕكه‌ریش دانیشتووی یه‌ك گوندن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌كان 3 كه‌س به‌ گولـله‌ بریندار بوون كه‌ دوو برا و ئامۆزایه‌كن به‌ ناوه‌كانی (محەمەد تەها يوونس/ تەمەن 32 ساڵ) و (باسم تەها یوونس/تەمەن 23 ساڵ) و (یوونس تەها یوونس تەمەن 38 ساڵ).

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا هه‌رسێ برینداره‌كه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك و چاره‌سه‌ریان وه‌گرتووه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.