سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه‌دا له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كان شه‌ڕ دروستبووه و ته‌قه كراوه، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بووه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: شه‌ڕه‌كه له‌نێوان دوو كه‌س له ئاهه‌نگه‌كه دروستبووه و سه‌ره‌تا به ده‌ست و مست ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، دواتر شه‌ڕه‌كه گه‌وره بووه و ته‌قه كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه شه‌ڕكه‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ری به گولـله بریندار كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه برینی برینداره‌كه سه‌خت بووه و به‌هۆیه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی سۆران كراوه.
ڤیدیۆ: ساتی شه‌ڕه‌كه و ته‌قه‌كان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.