دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی – ده‌ربه‌ندیخان كه‌وته‌وه و له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش چوار كه‌س بوونه قوربانی.
ڕووداوه‌كه له‌نزیك گوندی چناره له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا و تۆیۆتا پیكاب ڕوویداوه.
وه‌ك له وێنه‌كان دیاره، به‌هۆی سه‌ختی ڕووداوكه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كه كه مازداكهیه بووه‌ته دوو له‌ته‌وه.
له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 كه‌سی تریش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.