پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قه‌كانی شه‌وی ڕابردوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 7 كه‌س ده‌ستگیركراون.
هێمن سلێمان گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك گوتی: شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له دوو گه‌ڕه‌كی جیاواز له‌نێوان چه‌ند كه‌سێك له سه‌نته‌ری شاری دهۆك رووی دا، به‌هۆی ته‌قه‌كانیش 7 كه‌س بریندار ببوون.
گوتیشی: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی نزاركێ و نه‌ورۆز كه شه‌ڕه‌كانی تێدا كرابوو، به هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا ته‌قه‌كه‌ر و شه‌ڕكه‌ره‌كان ده‌ستگیر بكرێن كه ژماره‌یان 7 كه‌سه و ئێستا له زیندانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.