وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌فه‌رمی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه له هه‌مان كاتدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیشه بۆ كاروباری وزه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی توركیا ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 13/5/2023 ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان ده‌كرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆمپانیای سۆمۆ به فه‌رمی كۆمپانیای بووتاشی توركی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردۆته‌وه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌رجه‌م كاره‌كانی گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی به‌بازاڕكردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو كردووه و له شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو "دوای ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسییەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە".
ڕاشیگه‌یاندبوو "کۆمپانیای سۆمۆ لە رۆژی (10)ی ئایار بە فەرمی داوای لە لایەنی تورکی کردووە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری کەرکووک- جیهان دەست پێ بکرێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.