Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:58

جوتیار عادل: هه‌موو ڕێكاره‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ته‌واو بووه‌

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ هه‌موو ڕێكاره‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بووه‌، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سبه‌ی شه‌ممه‌ پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.

جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: هه‌موو ڕێكاره‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ته‌واو بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی شه‌ممه‌ به‌فه‌رمی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌ بۆ كاروباری وزه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی توركیا ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 13/5/2023 ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان ده‌كرێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: كۆمپانیای سۆمۆ دوێنێ پێنجشه‌م به‌ فه‌رمی كۆمپانیای بووتاشی توركی له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان‌ ئاگادار كردۆته‌وه.

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی به‌بازاڕكردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو كردووه و له‌ سبه‌ی شه‌ممه‌وه‌ ده‌ست هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی ده‌كرێت.‌

سه‌رله‌به‌بانی دوێنێ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌میش وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو "دوای ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسییەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە".

ڕاشیگه‌یاندبوو "کۆمپانیای سۆمۆ لە رۆژی (10)ی ئایار بە فەرمی داوای لە لایەنی تورکی کردووە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری کەرکووک- جیهان دەست پێ بکرێتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.