Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:52

كه‌شناسی: كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ گه‌رم ده‌بێت و سبه‌ش تۆز و خۆڵ ده‌بێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ گه‌رم ده‌بێت و سبه‌ش تۆز و خۆڵ ده‌بێت.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه‌:  ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با، بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلمان دەبێت، هەروەها هەندێک کات خۆڵبارین زیاد دەکات و مەودای بینین کەم دەکاتەوە بۆ نزیکەی 2 تا 4 کم بە تایبەت لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم .

ڕاشیگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رما له‌ سبه‌ی شه‌ممه‌ هێشتا گه‌رمتر ده‌بێت بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشووری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی مامناوه‌ند ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:

هەولێر: 33 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى

دهۆک: 31 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 34 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 33 پلەى سیلیزى

سۆران: 31 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 36 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.