Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:30

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای سێ هه‌فته‌ له‌ دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان نرخی نه‌وت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته‌ سه‌رووی 75 دۆلار.

نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 36 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.5% به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 75.34 دۆلار.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك 41 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر و به‌ڕێژه‌ی 0.6% به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، ئێستا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 71.28 دۆلاره‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وام ڕووی له‌ هه‌ڵكشان و داكشان و نزمبوونه‌وه‌ بوو، به‌ڕێژه‌یه‌ك كه‌ 3 تا 4%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدابوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.