Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:31

شه‌وی ڕابردوو كچێك ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ر دا

کوردستان TV
100%

شه‌وی ڕابردوو كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ له‌ شاری كه‌ركووك ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ر دا و به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌شی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گیانی له‌ ده‌ست دا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوه‌ به‌ (كوردستان تیڤی)ی ڕاگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌ حاڵه‌تێكی سوتان ئاگادار كراینه‌وه‌، دوای گه‌یشتنمان به‌ شوێنی ڕووداو له‌ گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ كچێك گڕی له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: كچه‌كه‌ ناوی (ئـ. ئـ. ر)ـه‌ و ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌، هه‌ر له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیان شه‌و دره‌نگ خۆی سوتاندووه.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه‌ كچه‌كه‌ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گیانی له‌ده‌ست دا.

‌ سه‌رچاوه‌‌كه‌ی‌ بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بنه‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ڕووداوكه‌ ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری خۆسوتاندنی كچه‌كه‌ بزانرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.