Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:24

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌: پلانێكی تۆكمه‌مان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی میسی داڕشتووه‌

کوردستان TV
100%

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بڕوای ته‌واوی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی لیۆنێل میسی بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی هه‌یه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلانێكی تۆكمه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داڕشتووه‌.

گرێبه‌سته‌كه‌ی میسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی له‌ هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و تا ئێستاش یانه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.

ئێدوارد رۆمیۆ جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (سپۆرت)ی ئیسپانی گوتی: پلانێكی تۆكمه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی میسی داڕشتووه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا پێشكه‌شی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیای ده‌كه‌ین.

گوتیشی: پێموانییه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هیچ ڕێگرییه‌كی هه‌بێت له‌‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی میسی دوای دوو ساڵ له‌ جێهیشتنی یانه‌كه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ی هیلالی سعوودیش گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی و گرانبه‌های بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ میسی ئاماده‌كردووه‌.

لیۆنیل میسی باشترین یاریزانی جیهان له‌ هاوینی ساڵی 2021 به‌ فه‌رمی ریزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی جێهێشت و له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا له‌ ریزی یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ خولی فڕه‌نسا یاری كردووه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.