وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاشكرای كرد كه كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری برنج كه تایبه‌ته به به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان گه‌یشتۆته به‌نده‌ری مینا له به‌سڕا، جه‌ختیشی كرده‌وه كه جۆری برنجه‌كه زۆر باشه و له وڵاتانی ئه‌رجه‌نتین و ئۆرگوایی هاورده‌كراوه.
لهمیه هاشم مووسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی گوتی: كه‌شتییه‌كی تایبه‌ت كه برنجی هه‌ڵگرتووه بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ئێستا گه‌یشتۆته به‌نده‌ری مینا، كه‌شتییه‌كه 33 هه‌زار تۆن برنجی هه‌ڵگرتووه.
گوتیشی: برنجه‌كان له‌نێو كیسی 50 كیلۆیین و جۆره‌كه‌ی زۆر باشه و له وڵاتی ئه‌رجه‌نتین و ئۆرگوای هاورده‌كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای ئه‌نجامدانی پشكنین له تاقیگه‌كان و دڵنیابوونه‌وه له گونجاوی به‌كارهێنان، ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر بریكاره‌كانی خۆراك دابه‌ش ده‌كرێ و ده‌گاته ده‌ست هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.