Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:03

كه‌سێك ده‌ستگیر كرا كه‌ زیاتر له‌ 400 مه‌ڕی هاووڵاتییه‌كی دزی بوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌ن سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە زیاتر لە 400 سەر مەڕی هاووڵاتییه‌كی دزی بوو.

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن ھاووڵاتییەک کە 448 سەر مەڕی دابوو بە کەسێک کە بۆی بەخێو بکات، بەڵام کەسەکە مەڕەکانی لە شوێنێکدا حەشار دابوو و بەنیاز بوو بیانفرۆشت.

بڵاویشی كرده‌وه‌: دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا مەڕەکان بدۆزرێتەوە و دەستیانبەسەردا بگیرێت.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ھێزەکانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار کە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتبوو، دوای بڕیاڕی دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌ن سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور دەستگیر بکرێت.

پۆلیسی سلێمانی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌ دزكه‌ش ئاشكرا كرد كه‌ ناوی (س. ع. أ) و لەدایکبووی 1995ـه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا ناوبراو ڕاگیراوه‌ و لێکۆڵینەوەکانیش له‌گه‌ڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.