Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:50

ئەو تۆمەتبارەی زیاتر لە 400 سەر مەڕی دزیبوو دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاندووە کە زیاتر لە 400 سەر مەڕی دزیبوو ویستبووی بیانفرۆشێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە 448 سەر مەڕی دابوو بە کەسێک کە بۆی بەخێو بکات، بەڵام کەسەکە مەڕەکانی لە شوێنێکدا حەشاردابوو بە نیازبوو بیانفرۆشێت.

ڕاشیگەیاند: دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا مەڕەکان بدۆزرێتەوە و دەستیانبەسەردا بگیرێت، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ھێزەکانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار کە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە دوای بڕیاڕی دادوەر، توانرا تۆمەتبار (س. ع. ئـ) لەدایکبووی 1995 بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوورەوە دەستگیر بکرێت، ئێستاش بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.