Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:08

له‌ ئاهه‌نگێكی بووکگواستنه‌وه‌ بەهۆی تەقەکردنەوە منداڵێک بریندار بووە

کوردستان TV
100%

لە شارۆچکەیەکی سنووری پارێزگای کەرکووک لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەدا بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکییەوە منداڵێک بریندار بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12ـی 05ـی 2023 لە شارەدێی لەیلان کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کەرکووک لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەدا تەقە کراوە و منداڵێک بریندار بووە، بنکەی پۆلیسی شارەدێی لەیلان هەواڵەکەی بۆ (کوردستان تیڤی) پشتڕاست کردۆتەوە و باسی لەوە کردووە کە منداڵەکە تەمەنی 11 ساڵ بووە.

بنکەی پۆلیسی شارەدێی لەیلان لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بە ناوی (ناجح دەخیل ئەلیاس)، کە ڕەچەڵەکی عەرەبە، فیشەکێک بەر پشتی کەوت و برینداربوو.

پۆلیسی لەیلان ئاماژەی بەوەش داوە کە دوای برینداربوونی منداڵەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک.

 

هەڵۆ جەباری- کەرکووک

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.