Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:03

کەسێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی کەلار – ناحییەی ڕزگاری ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک ڕووی دا، بەهۆیەوە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12ـی 05ـی 2023 لەسەر ڕێگەی کەلار - ناحییەی ڕزگاری  ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری لاریدۆ ڕووی دا و دوو کەس بریندار بوون، کە شوفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بوون، لەمبارەیەوە پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ڕووداوە هاتووچۆیەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە بە ناوی (هەمزە شوکر بابل) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری گیانی لەدەست دا.

دواتر پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ڕووداوەکە بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە دوای بەدواداچوونی تیمی هاتووچۆ و گەیشتن بە زانیاری وردتر، دەرکەوت ئۆتۆمبێلی جۆری جێب لاریدۆ لایەنی سەرەکی نییە لە ڕووداوەکەدا.

 هاتووچۆی گەرمیان هەروەها ڕوونی کردۆتەوە، لە کاتێکدا کە ڕووداوەکە دروست بووە لەنێوان ماتۆڕسکیلەکە و تراکتۆرێکدا ئۆتۆمبێلەکە ویستوویەتی خۆی بپارێزێت بەو هۆیەشەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و خۆی بە ستوونێکی ڕووناکیدا کێشاوە، تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.