Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:36

کەشناسی: ئەگەری خۆڵبارین و نمەباران هەیە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ڕۆژی شەممە خستووەتەڕوو، دەڵێت، ئەگەری خۆڵبارین و نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ڕۆژی شەممە 13ـی 05ـی 2023 خستەڕوو، ڕایگەیاند: ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمەباران و هەورەبرووسکە لە ناوچە شاخاوییەکان.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی زیادبوونى خێرایی با تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى مەودای بینین، لە دوای نیوەڕۆوە خێرای با چالاکتر دەبێت بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا شەپۆلی خۆڵبارین چڕتر دەبێت لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا.

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە پلەکانى گەرما 2 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە پلەکانى گەرمای ئەمڕۆ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.