وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ل به‌رپرسانی دیكه له بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەرانی گشتی بازرگانی و پلان دانان و بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی هەولێر سەردانی سایلۆی قوشتەپەیان کرد،ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران بەردەوامە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: لەو سەردانەدا بەشەکانی سایلۆکەیان بەسەرکردەوە و وێڕای دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە بڕیارە لێژنەیەکی پسپۆڕ وەریبگرێت و ئامادە بکرێت بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.
وه‌زاره‌تی بازرگانی: ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران بەردەوامە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.