چالاکوانێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان له كوردستانی ئێران، کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکرابوو، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە هەوڵی خۆکوشتنی دا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، ئاروین نیکپەی تەمەن 20 ساڵ و خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان، لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەی فەجری مەریوان گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان كه بهههنگاوی راگهیاندووه، ئاروین نیکپەی بە خواردنی شامپۆ و لێدانی تیخ لە دەستی هەوڵی خۆکوژی داوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاماژه بهوهشدهكات" ئاروین نیکپەی، چالاکوانێکی خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوانە، رۆژی 31ی 1ی 2023 لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەناو شاری مەریواندا دەستگیرکرا و لە ماوەیەدا لە زیندانی تاکەکەسیدا بووە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.