Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 22:10

سبەی هاووڵاتییانی توركیا دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان

کوردستان TV
100%

سبەی یەكشەممە 14-5-2023  پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەركۆمار و 28مین خولی پەرلەمان لە سەرتاسەری توركیا دەست پێدەكات و هاووڵاتییان لە كاتژمێر 08:00ی بەیانییەوە تا كاتژمێر 17:00ی ئێوارە دەتوانن دەنگ بدەن.
لەم هەڵبژاردنەدا سەركۆمار كە ماوەی خولەكەی پێنج ساڵە و ئەندامانی نوێی پەرلەمانی توركیا هەڵدەبژێردرێن و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەزار و 94 بنكەی دەنگدان زیاتر لە 191 هەزار سندوق دادەندرێن.
بڕیارە سبەی 60 ملیۆن و 697 هەزار و 843 هاووڵاتیی توركیا كە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵەوەیە روو لە ناوەندەكانی دەنگدان بكەن. 
دەنگدەر دوو پسوڵەی جیاوازی پێدەدرێت كە یەكێكیان تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و ئەوەی دیكەشیان تایبەتە بە هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان، پسوولەكان دەكاتە یەك زەرفی نامەوە و دەیخاتە ناو سندوقەكانی دەنگدانەوە.
بەپێی ریزبەندی پسوولەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكاندا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، موحەڕەم ئینجە، كەمال كڵچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان وەك كاندید بۆ پۆستی سەركۆمار كێبڕكێی دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، بەلام بەهۆی كشانەوەی موحەڕەم ئینجە لە 11ی ئایاردا لەخۆكاندیدكردنی لەبەرئەوەی چاپكردن و دابەشكردنی كارتەكان تەواوبووە، ناوی هەر لەسەر كارتەكان دەمێنێتەوە.
لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا كە 28مین خولی پەرلەمانی توركیایە 24 پارت و 151 كاندیدی سەربەخۆ لەسەرانسەری توركیادا بەشدارن.
دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسەكەش،سەرەتا دەنگەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەركۆمار هەژمار دەكرێن و دواتر دەنگەكانی پەرلەمان.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.