Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:28

بوومەلەرزەیەک لە سنووری نێوان عێراق – ئێران ڕووی دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ بوومەلەرزەیەک لە سنووری نێوان عێراق – ئێران ڕووی دا، لە بەشێکی شارەکانی هەرێمی کوردستان هەستی پێکراوە.

کاتژمێر 05:18 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13ـی 05ـی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی ڕێختەر ڕووی دا، ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەمریکی زانیارییەکانی پشتڕاست کردۆتەوە.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەمریکی ئاماژەی بەوە داوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتری ژێر زەوی ڕووی داوە.

لە قەزای کەلار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە، خەڵکی ناوچەکە ئاماژەیان بەوە داوە کە بوومەلەرزەکە بەهێز بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.