Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:57

وادەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارین ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان کاتی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوە داوە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوو کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر ناوچەکەمان کەم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی کاریگەری ئەو خۆڵبارینەی کە ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە ئێستا مەودای بینین لە ناوچەکەمان کەم بووەتەوە.

هاوکات کەشناسی مەودای بینینی بەشێکی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر و ناوچەکانی دەوربەری:  6-7 کیلۆمەتر

سلێمانی:  6 کیلۆمەتر

دهۆک و زاخۆ:  8-9 کیلۆمەتر

کەرکووک و دووز و چەمچەماڵ: لەنێوان 1 تاوەکو 4 کیلۆمەتر

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە پێشبینی دەکرێ کاریگەری خۆڵبارینەکە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو لەسەر ناوچەکەمان کەم ببێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.