Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:37

ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی قەرەهەنجیر دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە شارەدێی قەرەهەنجیر بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆكێک دوو ئافرەت برینداربوون، پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی ڕاگەیاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13ـی 05ـی 2023 پۆلیسی کەرکووک سێ کەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی کەرکووک دەستگیر کرد و ڕایگەیاند: دوای ئەوەی نارنجۆکێک لە یەکێک لە گوندەکانی شارەدێی قەرەهەنجیر تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو ئافرەت برینداربوون، هێزەکانمان ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر کرد.

ڕاشیگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی وتەی دوو بریندارەکە و شایەتحاڵەکان لە شوێنی ڕووداوەکە، توانرا ئەنجامدەرانی کردەوەکە دەستگیر بکرێن و بەپێی ماددەی (4)ـی تیرۆر مامەڵە لەگەڵ تۆمەتباران دەکرێت.

پۆلیسی کەرکووک هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا نا و ئاشكرایان کرد کە نارنجۆکێکی دەستیان بە دەرگەی کێڵگەیەکەوە بەستووە.

ئەمەش لەدوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە لە باخێكی گوندی كەوەڵەی سەر بە شارەدێی قەرەهەنجیر دوو ئافرەت بە ناوەكانی (شەهلە، تەمەن36  ساڵ ئەژین، تەمەن 34 ساڵ) بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆكێكی دەستی برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.