Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:36

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خۆڵبارینەوە لە پارێزگایەک گەیەنراونەتە نەخۆشخانە ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

شەپۆلێکی خۆڵبارین شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس لە شاری کەرکووک گەیەنراونەتە نەخۆشخانەوە.

ئەمڕۆ شەممە 13ـی 05ـی 2023 شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کەرکووک ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا بەهۆی خۆڵبارینەوە 19 کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە کە دووچاری هەستیاری سییەکان و تەنگەنەفەسی بوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کەرکووک، ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو ئامارەی ڕایگەیاندووە، لە کاتژمێر 06:00 بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 09:00ـی شەو هەژمار کراوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری خۆڵبارینەکە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو لەسەر ناوچەکەمان کەم ببێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.