عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، دووپاتیكردەوە كە ئەوانەی خۆیان لە كڕینی دۆلار لەرێگای پلاتفۆرمە فەرمییەكانەوە بەدوور دەگرن، لەوانەیە كێشە و مامەڵەی نایاسایییان هەبێت.
عەلاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا)ی ڕاگەیاند: بانكی ناوەندی ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ نرخی دۆلار دەكات، بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو هۆكارانەی پەیوەستن بە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و هەر كاریگەرییەك لەسەر نرخی دۆلار بزانێت.
زیاتر گوتی، بانكی ناوەندی مەرجەكانی كڕین و پێداویستییەكانی هەموو هاووڵاتیان بە دۆلار جێبەجێ دەكات، هەر نرخێكیش لە دەرەوەی نرخی فەرمی دەمێنێتەوە، بۆ كاری نایاسایی بەكاردەهێندرێت .
ئاماژەی بەوەشكرد، هەركەسێك بچێت دۆلار لە بازاڕی ڕەش بكڕێت بە نرخێكی زیاتر ، سەرەڕای بەردەستبوونی دۆلار بەنرخی فەرمی لە ڕێگەی پلاتفۆرمە پەسەندكراوەكانەوە،ئەوا ڕەنگە كێشە لەو مامەڵانەدا هەبێت كە ئەو ئەنجامی دەدات.
پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق: ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ نرخی دۆلار دەكەین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.