بەپێ ئاماری فەرمانگەی تەندروستی كەركوك لە ماوەی 24 كاتژمێر رابردوودا” 63 “ كەس بەهۆی خۆڵبارین تووشی حاڵەتی تەنگەنەفەسی بوونە و سەردانی نەخۆشخانەكانی پارێزگای كەركوكیان كردووە.
دوێنێ شەپۆڵێكی خۆڵبارین شارەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوەو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی كاریگەری ئەو خۆڵبارینەی كە ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە مەودای بینین لە ناوچەكەمان كەم بووەتەوە.
هاوكات كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێ كاریگەری خۆڵبارینەكە لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوو لەسەر ناوچەكەمان كەم ببێتەوە.
لەكەركوك بەهۆی خۆڵبارینەوە 63 كەس تووشی حاڵەتی تەنگەنەفەسی بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.