ئەمڕۆ یەكشەممە، 14ـی ئایاری 2023، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆ دەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، چەند تەوەرێك تاووتوێ دەكرێن، تەوەری یەكەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دوا پێشهاتەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی.
لە تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكەدا، بابەتی ڕێكخستنەوەی داراییی گشتی لە هەرێمی كوردستان باسی لێوە دەكرێت.
خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی نیشتمانی لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ مەترسییەكانی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر لە عێراق، تەوەری سێیەمی كۆبوونەوەكە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.