Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:32

مانچسته‌ر یونایتد و ئه‌ستۆن ڤێلا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناو چێلسی و نیوكاسڵیش هه‌ریه‌كه‌ و دوو خالیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 
له‌ ده‌ستپێكی ركابه‌رییه‌كانی گه‌ری سی و شه‌شه‌مینی خولی پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی لیدز یونایتدو نیوكاسل یونایتد له‌سه‌ر یاریگای ئێلاند رۆد روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌ویاریه‌كه‌ش به‌یه‌كسان بوون و به‌ دوو گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو .
 له‌ خوله‌كی حه‌وت لۆك ئیلینگ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد، له‌ خوله‌كی بیست و هه‌شت پاتریك بامفۆرد نه‌یتوانی لێدانی سزا له‌ سوودی لیدز یونایتد گۆل بكات .
 له‌ خوله‌كی سی و یه‌ك كالیۆم وبڵسۆن به‌ لێدانی سزا ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی بۆ نیوكاسل یونایتد له‌ گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه‌ .
له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست و نۆ كالیۆم ویلسۆن گۆلی دووه‌میشی به‌ لێدانی سزا تۆمار كردو میوانه‌كانی له‌یاریه‌كه‌ پێشخست ، له‌ خوله‌كی حه‌فتاو نۆ راسمیس كریستنسن گۆلی دووه‌م و یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كردو هه‌ر یانه‌یه‌و خالێكی یاریه‌كه‌یان وه‌رگرت .

له‌یارییه‌كی دیكه‌ی گه‌ری سی و شه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا له‌سه‌ر یاریگای ڤێلا پارك میوانداری یانه‌ی تۆتنهامی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك .
 له‌ خوله‌كی هه‌شت جاكۆب رامزی گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌میش به‌م تاكه‌ گۆله‌ ته‌واو بوو .
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاو دوو دۆگلاس لویز گۆلی دووه‌میشی بۆ ئه‌ستۆن ڤێلا زیاد كرد، له‌ دوا خوله‌كی یاریش هاری كین به‌ لێدانی سزا تاكه‌ گۆلی بۆ میوانه‌كان تۆمار كردو ئه‌ستۆن ڤێلا حه‌ڤده‌مین بردنه‌وه‌ی نوسیه‌وه‌و به‌ په‌نجاو حه‌وت خال له‌ پله‌ی حه‌وته‌م دێت ، تۆتنهامیش خاوه‌نی په‌نجاو حه‌وت خاله‌و له‌ پله‌ی شه‌شه‌م دێت .
   ‌ 
 
له‌سه‌ر یاریگای ستامفۆرد بریجیش و له‌ یاریه‌كانی هه‌قته‌ی سی و شه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی چێلسی میوانداری یانه‌ی نۆتینگهام فۆرێستی كردو یاریه‌كه‌ش به‌ تۆمار كردنی دوو گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو.
له‌ خوله‌كی سێزده‌ تایۆ ئۆنبی گۆلی یه‌كه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كردو گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه‌ گۆله‌ ته‌واو بوو ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك ره‌حبم سترلینگ گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ چێلسی تۆمار كرد ،حه‌وت خوله‌ك دواتر هه‌مان یاریزان گۆلی دوه‌می خۆی و بلوزی تۆمار كردو میوانداره‌كانی له‌یاریه‌كه‌ پێشخست.
 له‌ خوله‌كی شه‌ستو دوو تایۆ ئۆنب گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كردو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌شی یه‌كسان كرده‌وه‌ ، چێلسی بووه‌ خاوه‌نی چل و سێ خال و له‌ پله‌ی یازده‌م دێت ، یانه‌ی نۆتینگهامیش سیو چوار خالی هه‌یه‌و پله‌ی شازده‌می ریزبه‌ندی گرتووه‌.
   
هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی پرێمه‌ر لیگ به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌مجاره‌ ده‌چینه‌ یاریگای ئۆلد ترافۆرد كه‌ تیایدا یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری یانه‌ی وۆلڤه‌رهامبتۆنی كردو یاریه‌كه‌شی به‌ دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر برده‌وه‌.
 له‌ گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن مال به‌ گۆلێكی یاریزان ئه‌نتۆنیۆ مارسیال پێشكه‌وتن كه‌ له‌ خوله‌كی سیو دوو تۆماری كرد، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی نه‌وه‌ت ئه‌لیخاندرۆ گارناتشۆ گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی شه‌ستانه‌ سووره‌كانی تۆمار كردو یانه‌كه‌ش بیسته‌م بردنه‌ه‌وی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی چواره‌م بۆ شه‌ست و شه‌ش خال به‌رزكرده‌وه‌ ، وۆلڤه‌رهامبتۆنیش خاوه‌نی چل خاله‌ و له‌ پله‌ی سێزده‌م دێت .
   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.