هه‌رمێ پڕه له سوود و هیچ زیانێكی نییه، سودی ته‌ندروستی زۆره ،( د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆری له زانستی خۆراك) له‌رێگه‌ی 11 خاڵه‌وه گرنگترین سووده‌كانی هه‌رمێ ده‌خاته ڕوو كه بریتین له:
1ـ پاككردنه‌وه‌ی له‌ش له مادده ژه‌هراوییه‌كان له ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه.
2ـ خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزی كۆلیستڕۆڵَ
3ـ راگرتنی ئاستی ئاسایی فشاری خوێن و رێگریكردن له به‌رزی فشاری خوێن و باشتر كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی به‌رزی زه‌غت.
4ـ خۆپاراستن له نه‌خۆشی شه‌كره و یارمه‌تیدانی كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شه‌كره له خوێن دا، میوه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ كه‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی شه‌كره‌۰
5ـ رێگریكردن له قه‌ڵه‌وی و یارمه‌ت دابه‌زینی كێشی له‌ش ده‌دات له كاتی ڕێجیم.
6ـ خۆپاراستن له گرژبوونی ماسولكه‌كان و نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك و نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردنی جومگه‌كانی له‌ش.
7ـ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و چالاككردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس.
8ـ میوه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ منداڵان و ساوای ته‌مه‌ن كه‌متر له یه‌ك ساڵ (پاش لابردنی توێژاڵی ده‌ره‌وه و ناوكه‌كه‌ی)و پێویسته له ڕنه بدرێت و دوای حه‌وت مانگی بیدرێتێ.
9ـ یه‌كێكه له میوه به سووده‌كان بۆ خانمانی دووگیان و شیرده‌ر.
10ـ چه‌ندین سوودی هه‌یه بۆ پێست و مووه‌كانی قژ و چاو و ددان.
11ـ نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی و یارمه‌تیدانی خۆپاراستن له چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه.
دكتۆرێك باس له سووده‌كانی خواردنی هه‌رمێ بۆ جه‌سته ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.