Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:43

حەوت پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بنەسڵاوەی هەولێر جێبەجێ دەكرێن

کوردستان TV
100%


بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە، حەوت پرۆژەی خزمەتگوزاریی دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام و دروستكردنی ئاوەرۆ لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شارۆچكەكەش لە قۆناخی جێبەجێكردندان و ''بە تەواوبوونیان ئاستی خزمەتگوزارییەكان بەرزتر دەبێتەوە".

پڕۆژەی دانانی قاڵبی کربستون و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لەپێش مزگەوتی برایان بە گوژمەی 80 ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت و 90٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی سایدی دووەمی شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕ گوژمەی دوو ملیار و 536 ملیۆن و 676 هەزار دینار، جێبەجێ دەکرێت و 55٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

پڕۆژەی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گوڵان بە گوژمەی 631 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت و 37٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گەڕەسوور بە گوژمەی 930 ملیۆن و 655 هەزار دینار، جێبەجێ دەکرێت و 70٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ڕاپەڕین بە گوژمەی 70 ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت و 40٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

پرۆژەی دروستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی گەڕەسوور بە گوژمەی ملیارێک دینار، جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە بە گوژمەی 79 ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت و 80٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.