Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:25

له‌ هه‌ولێر پرۆژه‌یه‌كی گرنگ كه‌وته‌ بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بە گوژمەى نزیکەى (1 ملیار دینار) دەستکرا بە جێبەجێکردنى پرۆژەی قیڕتاوکردنی (31) شەقام و دروست کردنی ئاوەڕۆى لە گەڕەکی ژیان.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2023.5.14،  به‌ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ، به‌رپرسانی دیكه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانى پرۆژەی قیڕتاوکردنی 31 شەقام و دروست کردنی ئاوەڕۆى لە گەڕەکی ژیان بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەی نزيكةى (1 مليار دینار) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر و بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبه‌جێکردنى کراوە.
پارێزگاری هەولێر لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و لە بارەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییە پێویستیەکان بۆ قەزا و ناحییە و گوند و گەڕەکە هەژارنشینەکان بەبێ جیاوازى، ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە دەستکراوە بە جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیە، کە لەڕابردوودا بە بەردەوامى داواو داخوازى هاوڵاتییانى ئەو گەڕەکە ئەوبوو بەشێک لەو شەقامە ناوخۆییانەى ماون قیرتاو بکرێت، داواو داخوازییەکانیان ڕەوا بوو، چونکە ئەم گەڕەکە گەڕەکێکى تازەیە و ئاوەدانییەکى زۆرى بەخۆیەوە بینى و پێویستى بە خزمەتگوزاریی زیاتر هەیە".
پارێزگارى هەولێر گوتیشى: "پارساڵیش چەند پڕۆژەیەکى دیکەى خزمەتگوزاریمان لە قیڕتاوکردنى شەقام و دروستکردنى ئاوەڕۆ لەگەڕەکى ژیان ئەنجامداوە، جگە لە دروستکردنى قوتابخانەیەک، بۆ ئەمساڵیش لە پلانە و بەرنامەمان دایە خزمەتگوزارى زیاتر بگەێنین بەو گەڕەکە، بە ئومێدى ئەوەى لە ئایندەیەکى نزیک و بەپێى بودجەى بەردەست خواست و داواکارییەکانى ترى هاوڵاتیانى ئەم گەڕەکە جێبەجێبکەین". 
لەکۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لەدانیشتوانى گەڕەکى ژیان بۆ ئەنجامدانى پڕۆژەکە، ده‌ستخۆشى له‌ تیمى ئەندازەیی پارێزگاى هەولێر و سەرۆکایەتى شارەوانى و بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى پێنج و کرێکاران و تیمى سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە كرد كه‌ به‌ڕێكوپێكى كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه‌.
جێگەى باسە، پرۆژەی قیڕتاوکردنی شەقام و دروست کردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی ژیان، بە گوژمەى نزیکەى (1ملیار دینار) لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولێر دەست بەجێبەجێکردنى کراوە کە پێکهاتووە لە،  قیرتاوکردنی 31 شەقام بە درێژی ( 4480م)  و  بە ڕووبەری (33770 م2) و دروست کردنی ئاوەڕۆ بە درێژی ( 2600م) و ئەوەجگە لە دروستکردنى ئاوەڕ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.