Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:49

وەزیری دارایی: لەڕێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا هەردوولا براوەن

کوردستان TV
100%

ئاوات جەناب نووری ،وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، هەرێمی كوردستانی عێراق لە ڕێككەوتنی نەوتیدا كە 4 نیسان لە بەغدا واژۆ كرا خۆی بەدۆڕاو نازانێت و پێیوایە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەردوولایان براوەن.
ئاواتی شێخ جەناب كە هاوكات سەرۆكی شاندی دانوستانكاری هەرێمیش بووە لە گفتوگۆكان لە گەڵ بەغدا دەڵێت: چەند نرخی فرۆشتنی نەوت بەرز ببێتەوە، ئەو كاتە بەشداری هەرێم لە میزانییەی عێراق بەرز دەبێتەوەو ئەمەش فشاری دارایی هەرێم لە سەر بودجەی عێراق كەمدەكاتەوە.
ئەمەش ئاماژەیە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوە كە پێشتر 10 تا 12 دۆلار كەمتر لە نرخی جیهانی دەفرۆشرا .
سەرچاوە / وەزارەتی دارایی و ئابووری
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.