وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌شه‌م پۆستێكی گرینگی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كه پۆستی راوێژکاری وەزارەته له‌نێوان دوو كه‌سدا ئاڵوگۆڕ كرا.
لە رێوڕەسمێكدا لیوا روکن هەژار عومه‌ر ئیسماعیل راوێژکاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، پۆستی راوێژکاری وەزارەتی رادەستی لیوا بەشدار عه‌بدوڵا کرد.
لە وتەیەکدا عه‌بدوخالق باپیری بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە خۆشحاڵی خۆی پیشان دا بەم ئاڵوگۆڕە و رۆڵ و خزمەتی لیوا روکن هەژار عومه‌ر ئیسماعیلی لە رابردوودا بەرز نرخاند کە لەو ماوەیەدا خزمەتی بە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە لە تەواوی ئەو بابەت و لایەنانەی کە پەیوەست بوون بە بواری راوێژکاری و پەیوەندی و هەماهەنگییەکان، هەروەها هیوای خواست کە لیوا بەشدار عه‌بدوڵا وەک راوێژکاری نوێ لە ئەرک و کارەکانیدا سەرکەوتوو بێت.
پاشان لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە وتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی هەردوولای کرد و ئومێدی خواست کە لیوا روکن هەژار لە پۆستی نوێ‌دا وەک راوێژکاری سەربازی لە سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان سەرکەوتوو بێت، هەروەها لیوا بەشداریش وەک راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت، ئامادەیی خۆشی پیشان دا بە هەموو هاوکاری هەماهەنگییەک بە مەبەستی سەرخستنی کاروبارەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.