Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:24

زیلینسكی: ئێران زیاتر له‌ 1000 درۆنی داوه‌ته‌ ڕووسیا

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئۆكڕاینا ئاشكرای كرد، ئێران زیاتر له‌ 1000 درۆن و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تری فرۆشتۆته‌ ڕووسیا و ئه‌وانیش له‌ دژی گه‌له‌كه‌ی به‌كاری هێناون.

ڤۆلۆدیمیر زیلیسنكی سه‌رۆكی ئۆكڕاینا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه‌ ئیتاڵییه‌كان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (یوتیوب) گوتی: له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردووی جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و رووسیا، ئێران زیاتر له‌ 1000 درۆن و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی فرۆشتۆته‌ ڕووسیا.

گوتیشی: به‌هۆی سزای وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان، توانای ڕووسیا له‌ دروستكردن و به‌رهه‌هێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تاڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه‌.

سه‌رۆكی ئۆكڕاینا سوپاسی ئیتاڵیاشی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ به‌خشینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی زیره‌ك هاوكاری ئۆكڕاینای كردووه‌ بۆ پاراستنی گه‌لی و ڵاته‌كه‌ی، داواشی كرد له‌ڕووی هاوكاری مرۆڤایه‌تیش هاوكارییان بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی درۆنی ئێرانی له‌ شه‌ڕی نێوان ئۆكڕاینا و رووسیا، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا زۆرێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر ئێران نواندبوو.

لای خۆشییه‌وه‌ ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكردبووه‌وه‌ و جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ ئۆكڕاینا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ و چه‌كی ئێران له‌ شه‌ڕه‌كاندا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نیا چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌ستكاریكراوی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌ و ئه‌وانیش ڕوون و دیار نین.‌

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.