سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران هیوای خواست ببێته ده‌ستپێک و هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆییەکانی ديكەی هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەنراوێک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: خۆشحاڵين به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداريى تيمى وه‌زاريى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له حكوومه‌ت، هيوادارين ئه‌مه ببێته ده‌ستپێک و هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان.
لە ڕاگەیەنراوەکە ڕوونی کردۆتەوە کە ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێک زياتر هه‌رێمى كوردستان پێويستى به كۆده‌نگى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى هه‌يه.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان جەختی کردۆتەوە کە وه‌ک هه‌ميشه له كار و هەوڵەکانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و پشتيوانى له هه‌ر هه‌نگاوێک ده‌كات كه ببێته هۆى به‌هێزبوونى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.