Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:38

شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌ سلێمانی داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێرانی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی دووشه‌م شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌یان داده‌خرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه‌، سبه‌ی دووشه‌م بەهۆی کارکردن لە یەکتربڕی (ئارام)، سایدی ڕۆیشتن لە شەقامی مەلیک مه‌حموود (60 مه‌تری)یەوە بەرەو شەقامی ئیبراهیم پاشا (عەلوەی كۆن) دادەخرێت.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هاوکات هه‌ر سبه‌ی سایدی چوون لە شەقامی ئیبراهیم پاشاوە بەرەو شەقامی مەلیک مەحموود (60 مەتری) کراوە دەبێت بە ڕووی شۆفێراندا.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی داواشی له‌ هاووڵاتییان و شوفێران كرد هاوكاربن و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.