بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م ده‌زگای ڕوانگه گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ڕاده‌ستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بكات.
سامان عه‌بدوڵا به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین گوتی: سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی دووشه‌م له ڕێوڕه‌سمێكدا ده‌زگای روانگه گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ڕاده‌ستی زانكۆكه‌مان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به شێوازی پڕۆژه‌كه، گوتی: پڕۆژه‌كه بریتییه له دروستكردنی ڕه‌زێك لە سەر ڕووبەری 26 دۆنم زەوی لەسەر شێوازی چاندنی سەردەمییانە بۆ زانکۆی سەلاحەدین.
گوتیشی: پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن دەزگای ڕوانگە بە هەماهەنگی ڕێکخراوی WFP و حکوومەتی ئەڵمانی لە چوارچێوەی سێکتەری ژینگە، لەسەر شێوازی چاندنی سەردەمییانە دروستی كردووه.
سامان عه‌بدوڵا هه‌روه‌ها گوتی: پرۆژه‌كه خۆی دەگرێتەوە لە چاندنی 5 هه‌زار دار كه جۆری داره‌كان بریتین له (400 دار هه‌نجیر، 630 دار هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه، 630 دار زه‌یتوونی ئیسپانی، 1700 داری لیمۆ و پڕته‌قاڵ، 1640 دار سه‌رووی عه‌موودی)
سه‌باره‌ت به شوێنی پڕۆژه‌كه‌ش، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێته باشووری هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامی كه‌ركووك له پشت قوتابخانه‌ی لێزان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.