Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:33

ئه‌مڕۆ چاككردنی ڕێگه‌ی سماقووڵی به‌ كرداری ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ كرداری ده‌ست كرا به‌ چاككردن و قیڕتاوكردنی ڕێگه‌ی دۆڵی سماقووڵی و به‌م نزیكانه‌ش رێگه‌ی دۆڵی بالیسان كاری تێدا ده‌كرێت، بۆ ئه‌م كاره‌ش گوژمه‌ی زیاتر لە (8 ملیار دینار) ته‌رخان كراوه‌.

كاره‌كه‌ له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر ئه‌نجام ده‌درێت و وەک قۆناغی یەکەم بە گوژمەی (1 ملیار و 300 ملیۆن دینار) دەست کرا بە قیڕتاوکردنی ڕێگه‌كه‌ بە درێژی 10 کیلۆمه‌تر.

كۆی گشتی ڕێگه‌ی دۆڵی سماقووڵی 22 کیلۆمه‌تره‌ و لە پێشتردا ئەوەی پێویست بووە بۆی کراوە لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگه‌کە.

بەم نزیکانەش رێگه‌ی بالیسان دەست بە نۆژەندەکردنەوە و قیڕتاوکردنی دەکرێت بە درێژی 27 كیلۆمه‌تر، ئەگەرچی ماوەیەک بوو ئەم پڕۆژەیە ڕاگیرابوو، بەڵام لە ئێستادا جارێکی دیکە دەستی پێ کراوەتەوە.

پێشتر وەکو قۆناغی یەکەم بڕی (3 ملیار و 500 ملیۆن دینار)ی بۆ تەرخانکرابوو، بەڵام دواتر دەرخستەی نوێی بۆ کرا و گوژمەکەی بۆ (7 ملیار دینار) به‌رزكرایه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.