Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:45

دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن: ئه‌ردۆغان له‌سه‌دا 49،49 و كلچدارئۆغڵو له‌سه‌دا 44،79ی دەنگەکانیان به‌ده‌ست هێناوه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌ توركیا، ئه‌حمه‌د یه‌نه‌ر ئاشكرایكرد، كاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌دا 49،49، كاندیدی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت، كه‌مال كلچدارئۆغڵو، له‌سه‌دا 44،79، كاندیدی هاوپه‌یمانیی ئاتا، سینان ئۆغان له‌سه‌دا 5،29ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه‌.

ئه‌حمه‌د یه‌نه‌ر له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان كه‌ له‌ به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌ توركیا بوون، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ٢٨هه‌مین خولی په‌رله‌مان دوا.

یه‌نه‌ر رایگه‌یاند: (تا كاتژمێر 2:25)ی به‌ره‌به‌یان رێژه‌ی سندوقه‌ كراوه‌كان له‌ ناوخۆی وڵات، بریتییه‌ له‌ 94،68 و رێژه‌ی سندوقه‌ كراوه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بریتییه‌ له‌ 36،85. 
رێژه‌ی گشتیی سندوقه‌ كراوه‌كان بریتییه‌ له‌ 91،93 له‌سه‌دا. به‌م پێیه‌،  ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌دا 49،49، كه‌مال كلچدارئۆغڵو، له‌سه‌دا 44،79، سینان ئۆغان له‌سه‌دا 5،29 و  موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ له‌سه‌دا 0،43ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه‌.

تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش تا ئه‌و كاته‌ ئه‌و پارتانه‌ی به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا 7ی هه‌ڵبژاردنیان تێپه‌ڕاندووه‌ بریتین له‌، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، پارتی سه‌رله‌نوێ ره‌فاح و پارتی یه‌كێتیی مه‌زن له‌ هاوپه‌یمانیی جمهوور، پارتی گه‌لی كۆماری و ئیی پارتی له‌ هاوپه‌یمانیی میلله‌ت و پارتی سه‌وزه‌كان و چه‌پی ئاینده‌ و پارتی كرێكارانی توركیا له‌ هاوپه‌یمانیی ره‌نج و ئازادی.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.