بەتۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕزگاری نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا.
ئهمڕۆ دووشهم 15ی5ی2023 پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە لەناوچەی پیشەسازی سلێمانی دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا كە بەتۆمەتبار بووە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه" لەئێستادا تۆمەتبار (چ، ش، خ) لەدایكبووی 1985 كە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا".
تۆمەتبارێك لهسهر سكاڵای دوو هاووڵاتی دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.