سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 61ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەخت لە پشتیوانی هەموو ماف و داوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزباییکردن لە مامۆستایان ڕایگەیاند: له‌م ياده‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و ئه‌ركى پيرۆزى مامۆستايان بۆ پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان ده‌ڕوانين و قوربانيدان و هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌يى و مامۆستايه‌تييان له سه‌رده‌مى شاخ و له له ئازاديشدا، به به‌رزى ده‌نرخێنين.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-
ساڵيادى شه‌ست و يه‌كه‌مينى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان، له مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تيى يه‌كێتيى مامۆستايان و ته‌واوى مامۆستايانى خۆشه‌ويستى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و ئه‌ركى پيرۆزى مامۆستايان بۆ پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان ده‌ڕوانين و قوربانيدان و هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌يى و مامۆستايه‌تييان له سه‌رده‌مى شاخ و له له ئازاديشدا، به به‌رزى ده‌نرخێنين.
مامۆستايان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنن. كاريگه‌ريى ڕاسته‌وخۆيان له‌سه‌ر بنياتنان و پێشخستنى ئاستى كه‌سايه‌تيى قوتابيان هه‌يه، بۆيه ئه‌ركێكى گرنگ و پيرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مايه‌ى هه‌موو ڕێز و ده‌ستخۆشييه‌كن.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانى مامۆستايان ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به ڕێزه‌وه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له هيچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازرادا نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن په‌كى بكه‌وێت.
سڵاو له يادى ئه‌و مامۆستايانه‌ى له‌پێناو ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا، گيانيان به‌خشى.
پيرۆز بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
15ـی 05ـی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.