Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:54

کونسوڵخانەی ئەمریکا پێشوازی لە گەڕانەوەی تیمی یەکێتیی بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات

کوردستان TV
100%

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر پێشوازی لە گەڕانەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی 05ـی 2023 لە پەیامێکدا کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین دوای ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسە گرنگەکان گەیشتنە ڕێککەوتن.

ڕاشیگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانینە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکانمان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەم بەرەوپێشچوونە.

دوێنێ یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە، ئەمەش دوای گەڕانەوەی تیمی یەکێتیی بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران، پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەستپێشخەری و پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ ئاشتەوایی نیشتمانیی دووپات کردەوە و جەختی لە هاوهەڵوێستی و یەکگرتوویی لایەنە کوردستانییەکان کردەوە لەپێناو داکۆکیکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.