Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:22

پارێزگاری هه‌ولێر: کاره‌کانی دروستکردنی شه‌ڵته‌ری سه‌گی بێلانه‌ له ‌کۆتاییه‌

کوردستان TV
100%

ژمارەیەکی زۆر سەگی بێلانە لە شاری هەولێر هەن و بوونەتە جێگەی مەترسیی بۆ هاووڵاتییان، بۆ ئەم مەبەستە لە شاری هەولێر شه‌ڵته‌رێک بۆ سه‌گە بێلانه‌کان دروست دەکرێت و ئێستا جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی 05ـی 2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە میانی بەسەرکردنەوە پڕۆژەی دروستکردنی شەڵتەر بۆ سەگە بێلانەکان ڕایگەیاند: بە گوژمەی (455 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر لەسەر ڕووبەری 20 دۆنم زەوی دەست بە دروستکردنی کراوە.

ڕاشیگەیاند: خێراترین ڕێگە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم کێشەیە لەناوبردنی سەگە بێلانەکانە، وەک ئەوەی لە سنووری ناوچەکانی حکوومەتی عێراق جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئەم کارە ناکرێت.

ئومێد خۆشناو باسی لەو ڕێوشوێن و ڕێکارانەش کرد کە لە شەڵتەرەکەدا جێبەجێ دەکرێن و گوتی: لەم شەڵتەڕە سەگەکان بەخێو ناکرێن، بەڵکو کۆ دەکرێنەوە، پاشان دەخەسێنرێن و ڤاکسین دەکرێن دواتر جارێکی دیکە بەرەڵا دەکرێنەوە.

پارێزگاری هەولێر جەختیشی کردەوە کە دروستکردنی شه‌ڵته‌ری سه‌گی بێلانه‌ لە قۆناغی کۆتاییە و شەڵتەرەکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە مەترسییەکان کەمتر ببنەوە.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، 20 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر هەن و بوونەتە جێگەی مەترسیی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.