Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:49

وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت، بەم نزیکانە لە چاوەڕوانی شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین و ھەورەبرووسکە بن.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە ڕۆژانی 19 و 20 و 21ـی ئەم مانگە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوھەوا کە بەدەگمەن لەم کاتەی وەرزی بەھاردا لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا پێشبینی بارانێکی لەمشێوەیە کراوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی هۆشداریشی لە زیانی ئەم بارانبارینە داوە و هیوادەخوازێت بێزیان بێت، دەشڵێت، لەمکاتەدا وەرزی زەردبوونی گژوگیایە ھەورەبرووسکە دەبێتە ھۆی مەترسیی ئاگرکەوتنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.