Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:54

ئه‌مساڵ له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت نابڕێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م داواكاری پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێتی له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ڕه‌ت كرده‌وه‌.

هه‌یام ئه‌لیاسری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌ك ساڵانی ڕابردوو داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ كردبوو به‌ مه‌به‌ستی پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێت له‌ ماوه‌ی ئه‌و كاتژمێرانه‌ی كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی قوتابیانی تێدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ڵام ئێمه‌ داواكه‌مان ڕه‌تكرده‌وه‌ و به‌مه‌ش بۆ ئه‌مساڵ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت نابڕێت.

هه‌یام ئه‌لیاسری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن وه‌ك عێراق یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی تایبه‌ت به‌ ئینته‌رنێت ڕه‌وانه‌ی ئاسمان بكه‌ن.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.